TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەندێنۆزیا لە عێراق دەكات

سارا
Yazar
📅 07 Nisan 2021 18:10

پەیامی کورد      ...    سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەندێنۆزیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئێلمار ئیوان لۆبیس باڵیۆزی ئەندێنۆزیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا كە زەینول ئیدریس یوونس كونسوڵی ئەندێنۆزیا لە هەولێر ئامادە بوو، باڵیۆزی ئەندەنۆسیا لە عێراق سەرسامی خۆی بە سرووشتی جوانی كوردستان و سەقامگیری و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان نیشان دا و، ڕایگەیاند كە ووڵاتەكەی خوازیاری فراوانكردنی پەیوەندی و درووستكردنی دەرفەتی سەرمایەگوزارییە لە هەرێمی كوردستان.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی شاندی میوانی كرد و پێشوازی لە فراوانتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەندێنۆزیا كرد لە بوارە جیاجیاكاندا.

Paylas: