TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئازاد نەجار دەكات

سارا
Yazar
📅 08 Şubat 2021 19:51

پەیامی کورد     ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئازاد نەجار دەكات

ڕۆژی دووشەممە ٨ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئازاد نەجار كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە دكتۆر ئازاد نەجار كرد بۆ داهێنانە پزیشكییەكەی كە دروستكردنی دڵێكی دەستكردە بۆ مرۆڤ. سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەو داهێنانە پزیشكییەی كرد و ئەو كارە زانستییەی بە مایەی هاندان و شانازی وەسف كرد بۆ هەموو پزیشكانی كوردستان و گەلی كوردستان. هەروەها وێڕای دەربڕینی هەموو جۆرە پشتیوانییەك هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ دكتۆر ئازاد نەجار خواست.

Paylas: