TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر کرد

Navas Jan
Admin
📅 22 Ağustos 2022 20:28

پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەولێر کرد

سه‌رۆك بارزانی له‌ سه‌ڵاحه‌ددین پێشوازی له‌ كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا كرد و له‌ دیدارێكدا په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا جه‌ختی لێ كرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشەممە 22ی ئابی 2022، لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازی لە ئێرڤن هیكس، كونسوڵی تازەی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر، پێزانینی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان هەبوو بۆ گەییشتن بە ئازادی و ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆرییەت.

ئەوەشی ڕاگەیاند، "گەییشتن بە بەختەوەری و ئازادیخوازی دوو خاڵی هاوبەشی نێوان گەلی ئەمەریكا و گەلی كوردستانن". سەرۆك بارزانیش جەختی لەوە كردەوە كە گەلی كوردستان خاوەن دۆزێكی ڕەوایە و لەپێناو ئەو دۆزەدا ئامادەی هەموو جۆرە قوربانیدانێكە.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە و كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر باسی لە هاوكاری و هەماهەنگییەكانی وڵاتەكەی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد لە بواری گەشەپێدانی كەرتی تایبەت و دەرفەتی كار بۆ هاووڵاتیان.

Paylas: