TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نێردەی تایبەتی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا دەكات

سارا
Yazar
📅 18 Şubat 2020 18:23

پەیامی کورد    ...    ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز جێمس جێفری نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و ئەگەرەكانی بەهێزبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە عێراق تاوتوێ كران. 

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سووریا و دوایین هاوكێشە مەیدانییەكانی ئەو ووڵاتە و، بیروڕا لەبارەی ڕۆڵی لایەنە كوردییەكان لە پێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە لە هەر بارودۆخێكدا ڕێگە لەوە بگیرێت گەلی كورد لە سووریا تووشی گرفت و چارەنووسی نادیار ببێتەوە و، نابێ بە هیچ شێوەیەك گۆڕانی دیموگرافی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوو بدات.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا تەوەرێكی تری ئەو بابەتە بوو و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەردوولا بۆ شەڕی دژی تیرۆر بەرز نرخێندرا و جەختیش لە فراوانتركردنی هەماهەنگی دوولایەنە كرایەوە لە بوارە جیاجیاكاندا.

Paylas: