TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەكات

سارا
Yazar
📅 11 Şubat 2020 18:34

پەیامی کورد    ...   ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد عەلی ئەلحەكیم وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق تاوتوێ كرا و تیشک خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق و چۆنییەتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی عێراق و بیروڕا لەبارەی بابەتی ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیرانی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەویەدا جەخت لە جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپێشاندەران و لەبەرچاوگرتنی داواكاریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق كرایەوە.

هەڕەشەی هزری توندڕۆیی و ئەگەرەكانی بەهێزبوونەوەی داعش تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون

Paylas: