Kurdistan
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری مووسڵ دەكات
پەیامی کورد ... ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی سێپتەمبەری ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەنسوور مورعید پارێزگاری مووسڵ كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئیداری و خزمەتگوزاری و بار و گوزەرانی دانیشتوانی مووسڵ و پارێزگای نەینەوا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و هەروەها بارودۆخی ئاوارەكان و پڕۆسەی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كرا.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ئیدارەی مووسڵ ڕاگەیاندن لە كارەكانیان لەپێناو خزمەتی خەڵك و باشتركردنی دۆخی ژیانی ئاوارەكان.
هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر پێویستی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەینەوا كرایەوە.