TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات

سارا
Yazar
📅 12 Aralık 2021 19:37
پەیامی کورد     ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان دەكات

سەرۆك مەسعوود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەكشەممە، لە سەلاحەددین پێشوازی لە كاردینال لویس ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان كرد.

لە دیدارەكەدا، كە مەتران بەشار وەردە ئامادە بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان داوای كرد، كە سەرۆك بارزانی رۆڵی خۆی لە نزیككردنەوەی لایەنە عێراقییەكان و بەدیهێنانی سەقامگیری لە عێراقدا بگێڕێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا رەوشی كریستیانەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێ كرا و جەخت لە قووڵتركردنی پێكەوەژیان و برایەتی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.

Paylas: