TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆكی هەنگاریا: پاڵپشتیی چارەسەری دیموکراسی دەکەین

Navas Jan
Admin
📅 10 Aralık 2022 19:24

پەیامی کورد... سەرۆكی هەنگاریا: پاڵپشتیی چارەسەری دیموکراسی دەکەین

سەرۆكی هەنگاریا بەشداری لە كردنەوەی خوێندنگایەك لە هەولێر دەكات و رایدەگەیەنێت، پاڵپشتیی چارەسەری دیموكراسی دەكەن و دژی توندوتیژی و تیرۆر دەوەستنەوە.

لەمیانەی سەردانە دوو رۆژییەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ کاتالین نۆڤاک، سەرۆکی هەنگاریا بەشداری لە رێورەسمی كردنەوەی قوتابخانەی مێلتۆیان-ی لە عەنكاوە كرد كە لەسەر ئەركی وڵاتەكەی بە بەهای چوار ملیۆن و 500 هەزار دۆلار دروستکراوە.

لە وتەیەكیشیدا بەو بۆنەیەوە رایگەیاند، هەرێمی كوردستان بەتەنها نییە و بەردەوامدەبن لە هاوكاریكردنی هەرێم و دەشیانەوێت هاوكاریی زیاتر پێشكەشبكەن.

وتیشی، “حەزناکەین وانە بەکەس بڵێین. تەنها رێز پێشاندەدەین. ئەوەش مانای ئەوەیە کە دەمانەوێت لە بەرامبەرمان تێبگەین و بیناسین و رێزی لێبگرین. بەومانایەی ئێمە رێز لە سەروەریی وڵاتانی دیکە دەگرین”.

دووپاتیشیكردەوە، هەنگاریا پاڵپشتیی چارەسەری دیموکراسی دەکات و ئیدانەی توندوتیژی و تیرۆر دەکات، ئەوەشی بە هۆكاری بوونی سەربازانی وڵاتەكەی لە عێراق و هەرێمی كوردستان نیشاندا.

لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆكی هەنگاریا ئاماژەی بەو پڕۆژانە كرد كە وڵاتەكەی لە عێراق و هەرێم ئەنجامیداون و یەكێكیان ئەو خوێندنگایەیە كە ئەمڕۆ بە فەرمی كردنەوەی راگەیەندرا.

وەك یەكەم سەرۆك وەزیرانی ژنی وڵاتەكەشی هیوای ئەوەی خواست ژنان لە هەرێم دەسەڵاتیان پێدرێت بێنە ناو كایەی سیاسی و كاریان پێبدرێت.

Paylas: