Kurdistan
سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عەبدۆلغەنی ئەلئەسەدی سەرۆكی دەزگەی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كرد
پەیامی کورد ... سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عەبدۆلغەنی ئەلئەسەدی سەرۆكی دەزگەی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كرد
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٠ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە عەبدۆلغەنی ئەلئەسەدی سەرۆكی دەزگەی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ و هەروەها هەڕەشەی تیرۆر و گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی شەنگال ئاڵوگۆڕ كرد.