TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆك شارەوانییەکان زۆربەیان دەگۆڕدرێن

سارا
Yazar
📅 28 Haziran 2020 19:27

پەیامی کورد     ...       سەرۆك شارەوانییەکان زۆربەیان دەگۆڕدرێن .

لە چوارچێوەی گۆڕانكارییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، پڕۆسەی گۆڕینی سەرۆك شارەوانییەكان دەستی پێكردووە، ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانیش دەڵێ، زۆربەی سەرۆك شارەوانیەكان بەر پڕۆسەكە دەكەون.

كوردۆ شابان، ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی ، رایگەیاند: "بڕیار بوو پێشتر گۆڕانكارییەكە بكرێت، چوونكە ھەر كاتێك كابینەی حكوومەت دەگۆڕدرێت، لە زۆربەی ئاستەكان گۆڕانكاری دەكرێت، لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكاریانەش وەزارەتی شارەوانی دەستی كردووە بە گۆڕینی سەرۆك شارەوانییەكان لە ھەرێمی كوردستان".

ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی دەڵێت: "بەشێك لە سەرۆك شارەوانیەكان تێبینییان لەسەر ھەیە و بەشێكی دیكەشیان ماوەی چەند ساڵێكە لەو پۆستەدان و پێویستیان بە گۆڕانكاری ھەیە".

شابان روونیشی كردەوە: "ماوەكانی رابردوو سەرۆكی شارەوانیی ھەولێر و بەڕێوەبەرانی شارەوانییەكانی ناو ھەولێر گۆڕدران و بڕیارە ھەموو سنوورەكانیش بگرێتەوە، بێگومان كەسانی نوێ و پسپۆڕ لەو بوارە دەكرێنە سەرۆك شارەوانی".

Paylas: