سۆران/ دەیان پارچە چەک دەستی بەسەردا گیرا
پەیامی کورد … سۆران/ دەیان پارچە چەک دەستی بەسەردا گیرا
پۆلیسی سۆران بڵاویكردەوە، دەستیان بەسەر 385 دەمانچە و تاپڕ و 11 كارتۆن فیشەكی ئەو دوو جۆرە چەكەدا گرتووە، كە لەلایەن قاچاخچییەكەوە هێنراون و مۆڵەتیان نییە.
پۆلیسی سۆران بڵاویكردووەتەوە، بەشی پۆلیسی مێرگەسۆر بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مێرگەسۆر لە چوارچێوەی هەڵمەتی نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەتدا دەستیان بەسەر دەیان چەكی جۆری دەمانچەی توركی و تاپڕ و دەیان كارتۆنی فیشەكی تاپڕ و دەمانچەدا گرتووە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو چەك و فیشەكانە لەلایەن قاچاخچییەكەوە هێنرابوون بەهیچ شێوەیەك مۆڵەتی فەرمییان نەبووە، بۆیە لەسەر فەرمانی دادوەر پەڕاویان بۆ كراوتەوە و رەوانەی دادگا كراون.
لای خۆشیەوە موقەدەم شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ئەو چەكانەی دەستیان بەسەردا گیراوە 248 دەمانچەی توركی و 137 تاپڕ بوون، لەگەڵ 7 كارتۆن فیشەكی تاپڕ و 4 كارتۆن فیشەكی دەمانچە.