Kurdistan
سەرۆک وەزیران: دەرگاکانی هەرێم هەردەم بۆ روسیا کراوەن
نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دەرگاکانی هەرێمی کوردستان هەردەم کراوەن بۆ روسیا و گووتی: "ئێمە دەمانەوێت لەگەل کۆمپانیای روسی روسنەفت هاوپەیمانێتییەکی نوێ دروست بکەین".
نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی روسی رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کار کردن لەگەل کۆمپانیای روسی روسنەفت .
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بۆ هاوپەیمانی نێوان هەرێم و روسنەفت کرد گووتی: "ئێمە شانازی بەوەدەکەین کە کۆمپانیای روسی لە هەرێمی کوردستان بە شێوازێکی کارا کاری خۆی دەکات، ئێمە چاوەڕێی ئەوەین کە گرێبەستی نوێ ببەسترێن، بەڵام تاکو ئێستا هیچ ئاگاهیەک لەم بارەیەوە دەرنەکەوتووە.