TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی پەرلەمان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 16 Ağustos 2020 15:36

پەیامی کورد      ...    سەرۆکی پەرلەمان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

به‌بۆنه‌ی 74 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزان سەرۆک و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد كه ‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێزان سەرۆک و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌بۆنه‌ی 74 مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و سه‌رجه‌م  ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی ده‌کەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین..

‎به‌ڕێزان.. دیاره‌ ساتەوەختی ئه‌م ساڵیادە‌ هاوكاته‌ لە‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسی ئاڵۆزو قورسی بوارەکانی سیاسی، ئابووری و ته‌ندروستی‌ و هەرێمی کوردستان لەسەر هەموو ئاستەکان لەگەڵ تەحەدیاتی گەورە ڕووبەڕووە، هه‌موو ئەمانەش لێمان ده‌خوازێت كه‌ ململانێی سیاسی و بەرژەوەندیی حیزبی و كێشه‌ لا‌وەکییەكان وه‌لابنێین به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌رو لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌نگاو بنێین، زمانی دیالۆگ و یه‌كتری قبووڵكردن بكه‌ین به‌بنه‌ماو پێشمه‌رجی هەر گفتوگۆو هەوڵێکی چارەسەر بەئاراستەی پارێزگاریكردن له‌قه‌واره‌ی سیاسیی هەرێم و پاراستنی سه‌روه‌رییه‌کانی و ئەولەویەتدان بەدۆزی ڕەوای گەلەکەمان لەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان و خزمەتکردنی کوردستانییان و چارەسەرکردنی کێشەکانی بواری مووچەو خزمەتگوزارییەکان.

‎ئومێده‌وارم ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هه‌وێنی لێكتێگه‌یشتنی زیاترو یه‌كخستنی ڕیزه‌كان و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای میلله‌ته‌كه‌مان و به‌دیهێنانی خواست و داخوازییەکانی هاووڵاتییان.

‎جارێكی تر پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م هه‌ر سه‌ركه‌وتووبن.

‎د.ڕێواز فایه‌ق

‎سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان

2020/8/15

Paylas: