TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

سارا
Yazar
📅 15 Mayıs 2020 21:00

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە .

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەیادی ٥٨ هەمین ساڵەی دامەزراندنی یەكیتی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، پێویستە یەكیتی مامۆستایان دور لە حزب داكۆكیكاری مافەكانی مامۆستایان بێت.
رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامەكەیدا پیرۆزبایی یادی دامەزراندنی یەكیتی مامۆستایانی كوردستانی كردوە و رایگەیاندوە،"ئومێدەوارین ئەم یادە مەزنە ببێتە مایەی بەرەو پێشەوەچوونی زیاتری كاری ڕێكخراوەییتان."
سەرۆكی پەرلەمان راشیگەیاندوە،"‎لە ئێستادا كە بەھۆی قەیرانی دارایی و دواكەوتنی مووچەوە ژیان و گوزەرانی مامۆستایان لە دۆخێكی سەختدایە، پێویستە یەكیتی مامۆستایانی كوردستان لە چوارچێوەی كاری ڕێكخراوەییدا  بێ لایەنانە و دوور لە كاریگەری و دەستێوەردانی ھیچ حزب و لایەنێك داكۆكیكاری ماف و داواكارییە ڕەواكانی مامۆستایان بێت و دڵسۆزانە گوزارشت لە ویست و داخوازییەكانیان بكات، بە جۆرێك كە لە ئاست ماندووبوون و قوربانیدانی مامۆستایان بێت، و هاوتای ئەو هەوڵ و خۆتەرخانكردنەیان بێت كە پێشكەشیان كردوە لە پێناوی سەرخستن و بەردەوامی پرۆسەی خوێندن."

Paylas: