سەرۆکایەتی هەرێم پەیامێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی ١ی موحەرەم پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق و جیهان كرد.
لە پەیامەكەیدا سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاندووە،" هیوادارین ساڵی خێر و خۆشی بێت و ئاشته‌وایی و ئارامی و ساقامگیری باڵ به‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا بکێشێت"
ئاماژەی بەوەشكردوە، هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌مو پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک هه‌میشه لانه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ته‌بایی ده‌مێنێته‌وه و پارێزگاری له‌و کولتوره و له ته‌واوی به‌ها مرۆییه‌کان ده‌کات".
دەقی پەیامەکەیە:-
په‌یامی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بۆ یه‌کی موحه‌ڕه‌م
به‌بۆنه‌ی یه‌کی موحه‌ڕم، سه‌ری ساڵی تازه‌ی کۆچییه‌وه، به‌گه‌رمی پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانان له هه‌رێمی کوردستان و عێراق و جیهان ده‌که‌ین. هیوادارین ساڵی خێر و خۆشی بێت و ئاشته‌وایی و ئارامی و سەقامگیری باڵ به‌سه‌ر ته‌واوی مرۆڤایه‌تیدا بکێشێت.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌موو پێکهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی وه‌ک هه‌میشه لانه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ته‌بایی ده‌مێنێته‌وه و پارێزگاری له‌و کولتووره و له ته‌واوی به‌ها مرۆییه‌کان ده‌کات.
دووباره ئه‌م یاده له هه‌مووان پیرۆز بێت.
سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
١ی موحەرەمی 1441ی كۆچی