Kurdistan
سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد کۆچی دوایی کرد
پەیامی کورد ... سەرۆکی یەکێتی نووسەرانی کورد کۆچی دوایی کرد
كاكەمەم بۆتانی، نووسەری ناسراو و سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٥ی تەشرینی یەکەم، كاكەمەم بۆتانی، نووسەری ناسراو و سیاسەتمەدار و سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد، بە هۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.
لە ئاگادارییەكدا كە لە لایەن ماڵباتەكەیەوە بڵاو كراوەتەوە، ئەمڕۆ رێورەسمی بەخاکسپاردنی لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەڕێوە دەچێ و لەبەر پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە پرسەی بۆ داناندرێت.