سکاڵایەکی یاسایی لە لایەن " مەلا بەختیار " ەوە تۆمار دەکرێت
پەیامی کورد ... به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌لایه‌ن سایتی "لڤین"ه‌وه، مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر سایتى لڤین تۆماركرد.
كاژین ئاسۆ پارێزه‌ری یاسایی مه‌لا به‌ختیار له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند : سكاڵایه‌كی یاساییان له‌سه‌ر سایتی "لڤین" له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سلێمانی تۆماركردوه، كه په‌یوه‌ندی به بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌ك هه‌یه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكدا.
ووتیشى "چه‌ند ووشه و ده‌سته‌واژه‌یه‌ك له گرته ڤیدیۆیه‌كه‌دا بوو، كه ده‌بێته ته‌شهیر و ناوزڕاندن و تۆمه‌تهه‌ڵبه‌ستن بۆ حیكمه‌ت محه‌مه‌د ناسراو به " مه‌لا به‌ختیار " و له قۆناغی دووه‌مدا به مافی خۆمانی ده‌زانین سزاكه‌ی به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌یه‌كی ماددی بێت".
كاژین ئاسۆ پارێزه‌ری مه‌لا به‌ختیار ڕوونیكرده‌وه، ئه‌و بڕه پاره‌یه هێشتا دیاری‌یان نه‌كردوه كه بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه داوای ده‌كه‌ن، به‌ڵام له دوای وه‌رگرتنی، بۆ خانه‌واده‌ی كه‌س وكاری شه‌هیدان خه‌رج ده‌كرێت.