یاسای چاکسازی بە فەرمی کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە
پەیامی کورد ... یاسای چاکسازی بە فەرمی کەوتە واری جێبەجێ کردنەوە .
ووتەبێژی حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕیارەكانی چاكسازی بە تێكڕای دەنگ لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند كراون.
جووتیار عادل لە دوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، بڕیارەكانی چاكسازی بە كۆی دەنگ لە كۆبوونەوەكەدا پەسەندكراون و یاسای خانەنشینی كەوتوەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
باسی لەوەشكرد، بەڕێوەبەرایەتیەكانی خانەنشینی رێكدەخرێن.
ووتەبێژی حكوومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكرد، لە چوار چَوەی دەستووردا بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ لە گەڵ حكوومەتی عیراق و هەفتەی داهاتوو شاندی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكاتەوە.
ووته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل، زانیاری له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه یاسای چاكسازی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئه‌مڕۆ بڕیاری زۆر گرینگ ده‌ركران.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جووتیار عادل كۆنفرانسێكی میدیایی رێكخست و له‌و میانه‌یه‌دا، ووتی: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مێژووییه له بواری پرسی چاكسازی و له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌ته‌وه، ئه‌و یاسایه پڕۆژه‌ی حكوومه‌ت بوو و پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا و ئه‌و یاسایه پێویستی به چه‌ندین په‌یڕه‌و هه‌بوو بۆ جێبه‌جێكردنی و ئه‌مڕۆ چووه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا چه‌ندین بڕیاری گرینگ ده‌ركران.
هه‌روه‌ها گوتی: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كان به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رجه‌م بڕیاره‌كان به كۆده‌نگ ده‌ركراوون، ته‌نیا یه‌ك بڕیار نه‌بێت، كه یه‌ك وه‌زیر له‌گه‌ڵی نه‌بووه. حكوومه‌تی هه‌رێم له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت له پرۆسه‌ی چاكسازی، كه ئامانجی ئه‌م پرۆسه‌یه دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی شایسته‌ی دارایی فه‌رمانبه‌ران و میراتگرانی شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسییه. رێكاری گرینگ ده‌گیرێته به‌ر.
روونیشیكرده‌وه، له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا. ئێمه له سه‌ره‌تاوه به نیازپاكی سه‌ردانی به‌غدامان كرد و گفتوگۆكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی شایسته داراییه‌كان. شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت سه‌ردانی به‌غدای كرد و باس له پرسی بودجه و مووچه و نه‌وت كراوه و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كراوه و له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه. ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ عێراق، له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌ستوور ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، گوته‌بێژی حكومه‌ت گوتی: بابه‌تی دووه‌می گفتوگۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دامه‌زراندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی و سندووقی تایبه‌تی خانه‌نشینی بوو بۆ ئه‌وانه‌ی به پله‌ی تایبه‌ت خانه‌نشین كراون و ئه‌و سندووقه ده‌پارێزرێت و سه‌رمایه‌كه‌ی تایبه‌ت ده‌بێت به‌وانه‌ی خانه‌نشینن به پله‌ی تایبه‌ت. له داهاتوویه‌كی نزیكدا یه‌ك به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خانه‌نشین ده‌بێت و په‌یڕه‌وی بۆ ئاماده كراوه و هه‌فته‌ی داهاتوو ناوه‌ندی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه‌ی كۆتایی بۆ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ته‌وه‌ری سێیه‌میشدا، باس له باجی كۆمپانیاكان كرا و پێویسته باجیان بده‌ن و به گوێره‌ی ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پابه‌ندییه یاساییانه له‌سه‌ریان جێبه‌جێ بكرێت. هه‌موو كۆمپانیاكان پابه‌ندده‌كرێن به جێبه‌جێكردنی یاسا و دانه‌وه‌ی باجه‌كانیان.
جووتیار عادل باسی له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه كرد و گوتی: هه‌روه‌ها باس له پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت كرا، كه یه‌كه‌مجاره له حكومه‌تی هه‌رێم به‌و جۆره په‌سند ده‌كرێت. هاوبه‌شی له نێوان كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ده‌كرێت بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه ستراتیژییه‌كان. له هه‌مان كاتیش‌دا كار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه، لیستی میراتگری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و راگیراوی سیاسی و زیندانیانی سیاسی به پێی سیسته‌می بایۆمه‌تری رێكبخرێته‌وه. ئه‌وانه‌ی مه‌رجی یاساییان تێدا نه‌بێت، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه. له ئه‌مڕۆوه ئه‌م یاسایه كاری خۆی ده‌كات و شوێنه‌واری یاسایی ده‌بێت و ئه‌م لیستانه پاك ده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانه‌ی شایسته‌ن جیاده‌كرێنه‌وه له‌وانه‌ی شایسته نین. وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، یاسای چاكسازی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، جووتیار عادل گوتی: له كۆتاییدا وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم جهختمانكردهوه له‌وه‌ی هاووڵاتیان و سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی له ئه‌ركدان به تایبه‌تی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ناوخۆ سوپاسیان ده‌كه‌ین و داواش له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ند بن به رێنماییه‌كان و سوپاسی ئارامگری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین.