یاسای چاکسازی و خانەنشینی هەمواردەکرێتەوە
به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كی زۆری هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران له‌سه‌ر یاسای چاكسازیی و خانه‌نشینی، بڕیاردرا جارێكی دیكه چه‌ند بڕگه‌یه‌كی یاساكه له‌په‌رله‌مانی کوردستان هه‌مواربكرێته‌وه.
ئەمڕۆ یەكشەممە (٦)ی ئایار، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی ڕه‌سمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، کە"ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان خۆی واده‌یه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی یاسای چاكسازیی و خانه‌نشینی دیاری بكات نه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وكاره بكات".
دەشڵێت، "حكومه‌ت هیچ پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی وه‌ك به‌دیلی یاسای چاكسازیی و خانه‌نشینی ئاماده ناكات، چونكه ئه‌و بابه‌ته كراوه‌ته یاسا‌و له‌چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا ڕێكخراوه‌و پێشتریش له‌په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی بۆكراوه‌و په‌سندكراوه".
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه‌و كارپێكردنی دانه‌نراوه‌و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاریش جه‌ختیانكردۆته‌وه، کە ئەوان چاوه‌ڕوانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن.