٣٣ ساڵ پێش و لە وەها ڕۆژێکدا هەڵەبجە بوردمان کرا
پەیامی کورد … ٣٣ ساڵ پێش و لە وەها ڕۆژێکدا هەڵەبجە بوردمان کرا
ئه‌مڕۆ ٣٣ ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه تێده‌په‌ڕێ، كه به هۆی پێنج هه‌زار هاووڵاتیی شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه بریندار و ون بوون.
ئه‌مڕۆ ١٦ی ئاداری ٢٠٢١، ٣٣ ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه تێده‌په‌ڕێ، كه به هۆیه‌وه زیاتر پێنج هه‌زار هاووڵاتیی شاره‌كه شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه برینداربوون، سه‌دان كه‌سیش په‌رته‌وازه بوون و له خێزانه‌كانیان دابڕان.
ساڵانە لەم ڕێكه‌وته‌دا لە پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگا و شار و شارۆچكەکانى دیکەى کوردستان و دەرەوەى وڵاتیش، بۆ بەرزڕاگرتنى یادى قوربانییانى ئەو کۆمەڵکوژییە چەندان چالاکیی جیاواز ئەنجام دەدرێت و له كاتژمێر ١١:٠٠ سه‌رله‌به‌یانییش كه هاوكاتی ده‌ستپێكردنی كیمیارانه‌كه بوو، له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جووڵه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك ڕاده‌گیرێ بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و قوربانیانی كاره‌ساته‌كه.