Kurdistan
سیستەمی نوێی مووچە وەزارەتی پێشمەرگە ناگرێتەوە
فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە موچەی هێزەكانی پێشمەرگە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی قسەی كرد.
روونیكردەوە، لەو گۆڕانكارییە نوێیەدا كە حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پاشەكەوتدا كردوویەتی، وەزارەتی پێشمەرگەی تیا نییە.
وتیشی: هیوادارین هەفتەی داهاتوو لەگەڵ وەزارەتی دارایی كۆببینەوە و لەسەر بابەتی پاشەكەوتی هێزەكانی پێشمەرگە گفتوگۆ بكەین.
فەریق جەبار یاوەر لەبارەی گەرانەوەی پێشمەرگەیش بۆ ناوچە جێناكۆكەكان وتی” تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان”.