TR KU SO
FB X
Kurdistan

"سێ پڕۆژەی ستراتیژیی کشتوکاڵ جێبەجێ دەکرێن"

سارا
Yazar
📅 19 Kasım 2020 20:18

پەیامی کورد   ...    سێ پڕۆژەی ستراتیژیی کشتوکاڵ جێبەجێ دەکرێن"

بڕیارە ژمارەیەک پڕۆژە لە کەرتی کشتوکاڵ جێبەجێ بکرێن و بەرپرسێکی دەستەی گشتی وەبەرھێنانیش دەڵێت، سێ لەو پڕۆژانە ستراتیژین و لە قۆناغی سەرەتاییدان بۆ دەستپێکردنیان.

موخلیس سەلیم، بەڕێوبەری گشتی یاسایی دەستەی وەبەرھێنان، ڕایگەیاند: "لەنێو پڕۆژەکانی وەبەرھێناندا کەرتی کشتوکاڵ یەکێکە لەو کەرتانەی زیاتر گرینگی پێ دراوە و چەندین پڕۆژەی کشتوکاڵ لەلایەن دەستەی گشتی وەبەرھێنانەوە ڕاگەیاندراون''.

بەرپرسەکەی وەبەرھێنان ووتی: "سێ پڕۆژەی ستراتیژیی کشتوکاڵ لە ھەرسێ پارێزگای ھەولێر و دھۆک و سلێمانی دەکەونە بواری جێبەجێکردن و لەو پڕۆژانەن کە لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ستراتیژی و پێویستن بۆ کەرتی کشتوکاڵ''.

موخلیس سەلیم ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "چەندین کۆمپانیا و وەبەرھێنەری بیانیش ئامادەن بۆ کارکردن لە کەرتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان و بڕیارە ئەو سێ پڕۆژە ستراتیژییە بکەونە واری جێبەجێکردن و لە قۆناغی سەرەتاییدان بۆ جێبەجێکردنیان، کە دوای تەواوبوونیان سوودی زۆریان بۆ کەرتی کشتوکاڵ لە ھەرێمی کوردستان دەبێت."

Paylas: