TR KU SO
FB X
Kurdistan

سیتەک.. زەڕەبینێک بووە هۆی سووتانی ١٠٠ دۆنم پووش و پاوان

Navas Jan
Admin
📅 18 Ağustos 2022 18:38

پەیامی کورد... سیتەک.. زەڕەبینێک بووە هۆی سووتانی ١٠٠ دۆنم پووش و پاوان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ناحیەی سیتەک نزیکەی ١٠٠ دۆنم پووش و پاوان سووتا و دەرکەوت (زەڕەبینێک) بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەبووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی کردەوە: دوای ئەوەی لە لایەن چەند هاووڵاتییەکی گوندی نۆدێ و بزەینان ئاگادارکرانەوە، کە ئاگرێکی بەرفراوان گوتووەتەوە دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک گەیشتنە شوێنی مەبەست توانیان لە ماوەیەکی کەمدا بەهەهانگی لەگەڵ دانیشتووانی گوندەکان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: زەرەرو زیانی ئاگرەکە نزیکەی١٠٠ دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی سووتاوە و دوای گەڕان و پشکنین ی شوێنەکە دەرکەوت (زەڕەبینێک) بووە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بوو.

Paylas: