Kurdistan
سەزای تەمەلی : سەرۆک بارزانی نە تەنها بۆ کورد بەڵکوو بۆ ناوچەکە گرینگە
پەیامی کورد ... سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان " هەدەپە " رایگەیاند : بۆ سەردانکردنی سەرۆک بارزانی لە هەرێمی کوردستانن و دەیانەوێت پرسە گەرمەکانی ناوچەکەی لەگەڵ تاوتوێ بکەن.
راشیگەیاند: "سەرۆک بارزانی سەرکردەیەکی گرینگ و پێشەنگە. ئەو نەک تەنها بۆ کورد، بەڵکو بۆ سیاسەتی ناوچەکە گرینگە".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەوان دەیانەوێت ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە بەرقەرار بێت و هەوڵی چەسپاندنی دیموکراسی دەدەن. بۆ ئەمەش، چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەنگاوێکی گرنگ دەبێت.
ئەمڕۆ شاندێکی باڵای هەدەپە بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک بارزانی، پەرلەمانی کوردستان و چەند پارت و لایەنێکی سیاسی کۆببێتەوە.