TR KU SO
FB X
Kurdistan

سبەی لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بڕیار دەدرێت

Navas Jan
Admin
📅 27 Temmuz 2021 00:40

پەیامی کورد...سبەی لەسەر قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان بڕیار دەدرێت

 

لە چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، بەرێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا داوای راگەیاندنی قەغەی هاتوچۆ دەکەن.

 

هەردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و گەرمیان، بەهۆی هەڵکشانی ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا داوای راگەیاندنی قەغەی هاتوچۆ دەکەن، بڕیاریشە سبه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ تاتوێکردنی ئەم پرسە كۆببێته‌وه‌.

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و لە دوای جەژنی قوربان ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەمەش بووەتە هۆی دروسبوونی نیگەرانی لای بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی

Paylas: