TR KU SO
FB X
Kurdistan

سبەی مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 04 Mayıs 2019 23:37

پەیامی کورد   ...    سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە :" سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەستپێدەکات".

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: سبەی یەکشەممە 5-5-2019 مووچەی مانگی دو (شوبات)ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ووتیشی: ڕۆژی دوشەممە 6-5-2019 هێزەکانی یەکەی 70 و 80ی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن، هاوکات رۆژی سێشەممە 7-5-2019 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی تەندرووستی دابەشدەکرێت، ڕۆژی پێنجشەممە کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان مووچە وەردەگرن.

Paylas: