TR KU SO
FB X
Kurdistan

سبەی ٣ وەزارەت مووچەکانیان دابەش دەکرێت

سارا
Yazar
📅 20 Ekim 2018 15:42

بە پێی خشتەی دابەش کردنی مووچە بڕیارە سبەی مووچەی ٣ وەزارەت و ٣ سەرۆکایەتییەکە دابەشدەکرێت.

بە گوێرەی زانیارییەكان، سبەی ڕێكه‌وتى 21-10-2018 مووچەی وەزارەتەکانی پیشەسازی و ڕۆشنبیری و لاوان و ئاوەدانکردنەوە دابەشدەکرێت.

هه‌روەها ، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی ئەو سێ وەزارەتە، مووچەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمیش دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە چیتر خشتەی مووچە بڵاونەكاتەوە، و هەموو 30 ڕۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و ڕاستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.
 

Paylas: