TR KU SO
FB X
Kurdistan

کاسبکارێکی بانەیی بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

سارا
Yazar
📅 13 Eylül 2018 20:20

بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی خەڵکی بانە دەکرێتە ئامانج و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.

بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان ، شەوی چوارشەممە " ١٢ی سپتامبر ٢٠١٨ " ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ڕێگای مەریوان بۆ سەقز و نزیک بەندئاوی گاڕان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و شۆفێرەکەیان کوشتووە.

 بە گوێرەی هەواڵەکان ناسنامەی ئەو کاسبکارە زانا محەمەدی تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی ئیسماعیل خەڵکی بانە ڕاگەیندراوە.

بە ووتەی سەرچاوەیەکی باورپێکراو، لە بەر بەرکەوتنی دوو فیشەک لە سینگ و شانی هەروەها بە هۆی قووڵی برینەکانی ناوبراو گیانی لەدەست داوە.

تەرمی ئەو کاسبکارە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بوعەلی مەریوان کراوە

Paylas: