TR KU SO
FB X
Kurdistan

کاسبکارێکی کورد خەڵکی کامیاران ؛ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنوورەوە کوژرا

سارا
Yazar
📅 06 Ocak 2022 19:25
پەیامی کورد     ...    کاسبکارێکی کورد خەڵکی کامیاران ؛ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر سنوورەوە کوژرا

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی جووڵای ٢٠٢٢ ، کاسبکارێکی کورد خەڵکی گوندی "شیروانە" سەر بە شاری کامیاران بە ناوی"کورۆش گەشکی" بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی سەر سنووری کۆماری ئیسلامی لە جادەی کووهدەشت تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبێت و گیانی لە دەست دەدات.

لەم ڕووداوەدا کوڕی سینا گەشکی کە لەگەڵ باوکی دا بووە، بەسەختی بریندار دەبێت و بۆ چارەسەری پزێشکی ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کامیاران دەکرێت.

Paylas: