Kurdistan
کاسبکارێکی کورد لە ئەهواز کوژرا
پەیامی کورد... کاسبکارێکی کورد لە ئەهواز کوژرا
کاسبکارێکی خەڵکی کامێران بە ناوی سینا زەفەری تەمەن ٢٤ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٢٧ی جولای ٢٧٢٢) بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان لە نزیک شاری ئەهواز کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئینتزامییەکان بە گوومانی ئەوەی کەل و پەلی قاچاخی پێیە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی ئەم هاووڵاتییە کردووە و کوشتوویانە.
شایانی باسە تەرمی سینا زەفەری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری ئەهواز کراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.