سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت
پەیامی کورد ... سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند : سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانیەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : "سبەی یەکشەممە کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگرەکەی و شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە بواری بوودجە و دارایی و نەوت و گاز.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەمساڵدا گفتوگۆکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وەک، بوودجە، پێشمەرگە و ناوچە کێشەلەسەرەکان خستوەتەگەڕ و تا ئێستاش چەند کۆبونەوەیەکیان لەوبارەیەوە ئەنجامداوە.
25ی مانگی تەموزی ئەمساڵدا ، شاندی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و شاندی باڵای حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە کۆبوونەوە، ئەوەش دوای ئەوەی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەگەڵ عادل عەبدۆلمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە.