Kurdistan
شەپۆڵیکی بەهێزی باران بارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ناوچە جیاوازەكانی ڕاگەیاند.
بەپێی پێشبینیهكانى كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، لە دووشەممەوە باران بارینی بەهێز دەست پێدەکات و تا ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبێت هەروەها نزمترین پله‌ى گه‌رماى تۆماركراو 15پله و به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى پێشبینى كرا‌و 27پله‌یه.
سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینى باران له‌كاتی ئێوارەدا ،نزمترین پله‌ى گه‌رماى تۆماركراو 13پله و به‌رزترین پله‌ى گه‌رمى پێشبینى كرا‌و 25پله‌یه.