شەڕی بەرهەم سالح بۆ دادپەروەری نییە بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لاله
سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كیتی:به‌رهه‌م ساڵح شه‌ڕی پۆست و پارهدهكات نه‌ك دادپه‌روه‌ری
سەرکردەیەکی یەکیتی نیشتمانیی کوردستان هێرش دەکاتە سەر بەرهەم ئەحمەد ساڵح و بەوە تۆمەتباری دەکات کە ”شەڕی دارایی و داهاتی یەکیتی“ دەکات.
شاڵاو عەلی عەسکەری، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکییی نیشتمانیی کوردستان لە نووسینێکیدا بە ناونیشانی (خەونی کورسی و دەسەڵات نەک ئاوەدانی)، ئاماژەی بەوە داوە کە بەرهەم ساڵح پێش ئەوەی لە یەکیتی جیابێتەوە، ”ڕابەرایەتیی باڵی ناوەندی بڕیاری دەکرد“ و نایشارێتەوە کە ئامانجی باڵەکە ئەوە بووە ”خۆیان بڕیار بەدەستی نێو یەکیتی بن“.
ئەوەشی ئاشکرا کردووە: “شەڕی به‌رهه‌م ساڵح و ئه‌وانه‌ی ئێستا له نێو یه‌كیتیدا ماونه‌ته‌وە، له سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كیتی و جۆری عیلاقاتی به‌ینی یه‌كیتی و پارتی نییه، به‌ڵکو له‌سه‌ر شوێنگرتنه‌وه‌ی مام جه‌لاله، له‌سه‌ر بڕیاردانی ناو یه‌كیتییه، له سه‌ر میراتی یه‌كیتییه، له‌سه‌ر پۆست و پله‌وپایه و داهات و دارایی یهكیتییە”