Kurdistan
شێخ موحەمەد بن زائێد پەیامێک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... شێخ موحەمەد بن زائێد پەیامێک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٧/١٨، نێچیرڤان بارزانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە شێخ موحەمەد بن زائید ئال نهیان جێنشینی ئەبووزەبی و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات پێگەیشت.
لەو پەیوەندییەدا شێخ موحەمەد بن زائید پیرۆزبایی هاتنی جەژنی قوربانی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان کرد و هیوای سهرکهوتنی بۆ خواست.
لای خۆیەوە سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای سوپاس و جەژنەپیرۆزە، هیوای خۆشبەختی و پێشکەوتنی بۆ جەنابیان و گەلی ئیمارات و بەردەوامی پەیوەندی دۆستانەی هەردوو گەلی کوردستان و ئیمارات خواست.