TR KU SO
FB X
Kurdistan

کچە شاخەوانی بۆکانی دوای مەرگی لەسەر داوای خۆی ئەندامانی لەشی دەبەخشرێت

Navas Jan
Admin
📅 02 Eylül 2020 02:25

 

پەیامی کورد ... کچە شاخەوانی بۆکانی دوای مەرگی لەسەر داوای خۆی ئەندامانی لەشی دەبەخشرێت

 

کچە شاخەوان و بەردەوانی بۆکانی بە هۆی کارەساتی هاتووچۆ تووشی جەڵتەی مێشک بوو و بڕیارە ئەندامەکانی لەشی پێشکەش بکرێ بەو کەسانەی پێویستییان هەیە. 

 

ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانان (١ی ئاگۆست)، بەیان عەتاری، کچە شاخەوان و بەردەوانی خەڵکی شاری بۆکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش یەک حەفتە ململانێ و مانەوە لە نەخۆشخانە، کە بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆوە تووشی مەرگی مێشکی ببوو، گیانی لە دەست دا.

ئەو کجە وەرزشوانە کە کارناسی زیندەوەرناسی هەیە و ماوەی ١٣ ساڵە وەرزشی شاخەوانی دەکات، سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو لەکاتی لێوخورینی بایسیکڵ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ ببوو و چووبووە کۆماوە.

بەیان عەتاری کە ئەندامی گرووپی شاخەوانی ”هەوراز“ی بۆکان بوو، هەموو شاخە بەرزەکانی کوردستان و ئێرانی بڕیبوو و سەرکەوتبوو بە سەر چیای ”کازبەکی“ لە گورجیستان کە دووهەم بەرزترین چیای ئەورووپا بە ئەژمار دێت.

 

جێگای ئاماژەیە کە بەیان عەتاری بە خواستی خۆی و ئیزنی بنەماڵەی دوای مەرگی ئەندامەکانی دەبەخشرێت بە ئەو کەسانەی کە پێویستییان پێ هەیە و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئورمیە کراوە.

Paylas: