TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 02 Ocak 2023 20:33

پەیامی کورد... شەپۆلێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە


شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت: شەپۆلێكی باران بارین بەشێوازی بچڕبچر دەست پێ دەکات و بەپێ کات باران بارین ناوچەکان دەگڕێتەوە هەندێ کات بارانی بەلێزمە دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 2ی كانوونی دووەمی 2023 پشتیوان ئیبراهیم شارەزایەكی كەشناسی بە كوردیوی ڕاگەیاند: شەپۆلێکی باران بارین کە سەرچاوەی دەریایی سوورە ناوچەکانمان دەگرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەتا لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 4/1/2023 هەور ئاسمانی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگڕێتەوە پاشان لە دوانیوەڕۆ بۆ ئیوارەی ڕۆژی چوارشەممە 4/1/2023 باران بارین بەشێوازی بچڕبچر دەست پێ دەکات و بەپێ کات باران بارین ناوچەکان دەگڕێتەوە هەندێ کات بارانی بەلێزمە دەبێت لەم شەپۆلەدا زیاتر سنورەکانی ئیدارەی گەرمیان ، پاڕێزگای کەرکوک ، پاڕێزگای هەڵەبجە ، پاڕێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین دەگڕێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ ناوچەکانی دیکە نمە باران دەبێ و ئەگەر گۆڕانکاریش هەیە، ووتیشی: ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچەشاخاوییەکانیش هەیە.

لەبارەی كۆتای هاتنی ئەو شەپۆلە ووتی: ئەم ناسەقامگیرییە تاوەکو ڕۆژی هەینی 6/1/2023 بەردەوەم دەبێ بەشێوازەی بچڕ بچڕ وە ڕێژەی باران بارینەکە بەپێی ناوجەکان جیاوازە.

Paylas: