TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 29 Haziran 2022 20:31

پەیامی کورد... شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە شەوی هەینییەوە خۆڵبارین دەستپێدەکات و لە شەممە و یەکشەممەدا کاریگەرییەکەی کەمدەبێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان بۆ ڕۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە دەریدەخات، ڕۆژی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە، لە کاتەکانی شەوی هینیدا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە.

کاریگەریی خۆڵبارینەکە لە هەندێک ناوچە مامناوەند دەبێت و مەودای بینین 7 بۆ 8 کیلۆمەتر کەمدەبێتەوە.

لە ڕۆژی شەممەدا کاریگەریی تۆز و خۆڵەکە بەشێوەیەکی کەم بەردەوام دەبێت، ڕۆژی یەکشەممە کاریگەریی خۆڵبارینەکە نامێنێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە ناوەڕاست و باشووری عێراق خۆڵبارینەکە لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بەشێوەی سەپۆلی خۆڵبارین دەبێت.

Paylas: