TR KU SO
FB X
Kurdistan

شەپۆلێكی یەك هەفتەیی بەفرو باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

Navas Jan
Admin
📅 28 Aralık 2021 14:21

پەیامی کورد … شەپۆلێكی یەك هەفتەیی بەفرو باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

لە سەرەتای ساڵی نوێوە شەپۆلێکی تری بەفربارین و باران بارین ڕوو لە شارەکانی هەرێمی دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک دەخایەنێت،ئەمە بەپێی پێشبینییەکانی سایتی کەشوهەوای جیهانی.

لەمبارەیەوە ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانیەو تایبەتە بە  کەشوهەوای ناوچەكانی جیهان پێشبینی كردووە كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو شەپۆلێكی بارانبارین و بەفر بارین  ڕوو لە شارەکانی هەرێمی كوردستان و دەوروبەری دەکات و ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت.

پێشبینی ئەوەشی كردووە کە لە ڕۆژەکانی (١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧)ی مانگی داهاتوو لە زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بەفر و بارانیان لێدەبارێت.

بەپێی پێشبینیەكە لە شەوی سەری ساڵ لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر دەبارێت و تا چەند ڕۆژی دواتر بەردەوام دەبێت.

Paylas: