شەڕ لە نێوان پێشمەرگەو داعش روویدا
ئێواره‌ى ئه‌مرۆ لە گوندی قوشەڵانی سەر بە شارۆچکەی زنانە لە سنووری قەزای کفری، 8 چەکداری نه‌ناسراو (كه پێده‌چێت داعش بن) شوانێکی بە رەگەز عەرەب دەڕفێنن و دواتر هێزه‌كانى پێشمەرگە و ئاسایشی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌گه‌نه شوێنه‌كه‌و هەوڵی رزگارکردنی شوانه‌كه دەدەن، دواتر به‌م هۆیه‌وه شهر له‌نێوان هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و ئاسایش له‌گه‌ل چه‌كداره‌كاندا دروست ده‌بێت و سه‌ره‌نجام بۆمبێگى چێندراو ته‌قیییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمەرگە بریندار بوون و شوانه عەرەبهكهش كوژرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزی پێشمەرگە هەواڵەکەى پشتڕاستکردەوەو راگەیاند" کاتێک گەیشتینە شوێنەکە بۆ ماوەی 15 خولەک شەڕێکی قورس روویدا، چەکدارەکان شوانەکەیان کوشت و رایانکرد، مێگەلەکەشیان لەوێ بەجێهێشت، كه 200 سه‌ر مەڕوماڵاتیان دزیبوو.
گوتیشی: "ئێمە بەدوایانکەوتین و بە چەکی سووک و قورس لێماندەدان، ئەوان بۆ چیاکانی غەڕە هەلاتن، ئێمەش هەر بەدوایانەوە بووین، بەڵام لە رێگا بۆمبێکی چێنراو بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانماندا تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بە سووکی برینداربوون".
سه‌رچاوه‌كه وتیشى" بریندارەكانی پێشمەرگە گەیندرانە نەخۆشخانەو لە ئێستادا دۆخی تەندروستیان جێگیرە.