Kurdistan
شانەیەکی تیرۆریستانی داعش لەموسڵ دەستگێرکران
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق چه‌ندین تیرۆریستی سەر بەرێكخراوی داعش له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیلی باشوری شاری موسڵ ده‌ستگیردەکەن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئه‌منی له‌موسڵ بڵاویکردەوە، کە پاڵپشت به زانیاری هه‌واڵگری ورد له هه‌ڵمه‌تێكدا توانرا شانه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی حه‌مام عه‌لیلی باشوری موسڵ هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی ئه‌و شانه‌یه ده‌ستگیربكرێن.
وئاماژە بەوەشکراوە، کە "ئه‌و شانه تیرۆریستییه ده‌ستگیركراوه پیلانیان هه‌بووه هێرش بكه‌نه سه‌ر هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی و ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبده‌ن".