TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندێکی بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

Navas Jan
Admin
📅 09 Mayıs 2021 15:07

پەیامی کورد … شاندێکی بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن

 

شاندێکی باڵای ئەمنی و سەربازیی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

نووسینگەی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢١، ئەعرەجی بە سەرۆکایەتیی شاندێک، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

جگە لە قاسم ئەعرەجی، فەریق روکن عەبدولئەمیر شەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەنێو شاندەکەدایە.

 

ئەعرەجی و شەمەری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە و پێشبینی دەکرێ گفتوگۆ لەبارەی مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بکەن.

Paylas: