شاندی دانووستانکاری پارتی لەگەڵ گۆڕان کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... شاندی دانووستانکاری پارتی گەیشتە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی و لەگەڵ شاندی ئەو بزووتنەوەیە کۆدەبنەوە
کۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندى پارتى و گۆڕان لە سلێمانى یەکەم کۆبونەوەى شاندى هەردوولایەیەکانە و ، دواى دەستپێکردنى هەنگاوەکانى پەرلەمان بۆ هەموار کردنى پرۆژەیاساى سەرۆکایەتى هەرێم و دەستپێکردنى هەنگاوەیاساییەکان بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەت.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خاوه‌نی 12ی كورسی په‌رله‌مانی كوردستانه و له 18ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ رێككه‌وتنێكی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان واژۆكرد بۆ به‌شداریكردنی له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت.
به‌پێی رێکكهوتنهكهی گۆڕان، جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته و به‌ڕێوه‌به‌رێکی گشتی له‌كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێده‌درێت و یه‌كێك له وه‌زاره‌ته‌كان سیادی ده‌بێت.