TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندی هەرێم جارێکی سەردانی بەغدا دەکات

سارا
Yazar
📅 04 Temmuz 2020 17:05

پەیامی کورد     ...    شاندی هەرێم جارێکی سەردانی بەغدا دەکات 

بڕیارە ئەم هەفتەیە گەڕێكی دیكەی دانووستانەكانی نێوان ھەرێم و بەغدا بە مەبەستی گەیشتن بە رێككەوتن بەڕێوە بچێت، چاودێرانیش پێیان وایە، دانووستانەكان نەگەیشتوونەتە بنبەست، بەڵام رەوشی ناوچەكە كاریگەری لەسەر چارەكردنی كێشەكانى عێراق ھەیە.

د. مەیادە نەجاڕ، پەرلەمانتاری فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: "دانووستانەكان لە نێوان ھەرێم و بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بە رێككەوتن بەردەوامییان ھەیە و ھێشتا نەگەیشتوونەتە بنبەست، ئێمە گەشبینین لە ئەنجامدا ھەردوولا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی".

 بڕیارە ئەم هەفتەیە شاندی دانووستانكاری ھەرێمی كوردستان جارێكی دیكە سەردانی بەغدا بكات و لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان دانووستانەكان بەردەوامییان دەبێت بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێك.

عێراق خۆی كێشەی بۆ پەیدا بووە و كێشەكانی ناوچەكەش كاریگەرییان كردووەتە سەر رەوشی ئێستای عێراق، شوان محەمەد تەھا، بەرپرسی لقی پێنجی پارتی لە بەغدا، لەبارەی رەوشی ئێستای عێراق و كاریگەری لەسەر رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا باوەڕی وایە، رەوشی ناوچەكە كاریگەری راستەوخۆی لەسەر رەوشی عێراق پەیدا كردووە و ھاوكێشەكان گۆڕاون.

شوان محەمەد تەھا، ووتی: "ناوچەكەمان، ناوچەیەكی پڕ كێشەیە و كێشەكانیش كاریگەرییان لەسەر رەوشی عێراق و ھەرێمی كوردستان ھەیە، چوونكە ھاوكێشەكان گۆڕانكارییان بەسەردا ھاتووە و زۆربەی ووڵاتانی ناوچەكە كێشەی سیاسی و ئابووری روویان تێكردوون و عێراق و ھەرێمی كوردستانیش جیا ناكرێنەوە لەو رەوشە نوێیەی پەیدا بووە".

Paylas: