TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە

سارا
Yazar
📅 30 Nisan 2020 23:23

پەیامی کورد    ...   شاندی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆبوونەوە

شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوهەمین ڕۆژی سەردانی خۆیدا بۆ بەغدا لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دارایی حكومەتی عێراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كۆبووەوە.
لە كۆبونەوەكەدا شاندی حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی عێراق، تاوتوێی راسپاردە و پێشنیارەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدا و هەولێر، بەتایبەتی پرسەكانی نەوت و بوودجەیان كرد.لەلای خۆیەوە د. فوئاد حسێن وەزیری دارایی عێراق، ڕەوشی سەردان و كۆبونەوەكانی شاندی هەرێمی بە ئەرێنی وەسف كرد و بڕیارە كۆبوونەوەكان لەبەغدا درێژەیان هەبێت.ماوەی دوو رۆژە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدای کردوە لەبارەی رەوانەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆو پشکی هەرێم گفتوگۆ دەکەن.سە‌میر ھە‌ورامی، ووتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، ئەمڕۆ دوهەم كۆبونەوەی شاندی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق لەبارەی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا بەڕێوەچو، شاندی هەرێم لەگەڵ شاندی حكومەتی عێراق، كۆمەڵێك راسپاردە و پێشنیاریان گەڵاڵە كرد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەتایبەت پرسەكانی نەوت و بوودجە. 

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیاردرا كۆبونەوەكان درێژەیان هەبێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەیەكی تر سازدەكرێت لەپێناو گەیشتن بە رێككەوتنێكی هاوبەش و گشتگیر.

Paylas: