شاندەکەی هەرێم ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆدەبنەوە
پەیامی کورد ... بڕیاره ئه‌مڕۆ بۆ سێیه‌مجار شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانووستاندن له‌سه‌ر دۆسیه هه‌ڵواسراوه‌كان سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی عیراق كۆببێته‌وه.
دوێنێ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا بڕیاردرا شانده‌كه ئه‌مڕۆ " سێشه‌ممه " به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بچێته به‌غدا و گفتوگۆكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری فیدراڵی رایگه‌یاند، شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بێت و هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی دارایی، پلاندانان و خۆیشی ئه‌ندام ده‌بن تێیدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵی دیالۆگی پێشوو ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و دۆسیه ئابووری و داراییه هه‌ڵواسراوه‌كان تاووتوێ ده‌كه‌ن.
له‌و روه‌شه‌وه روونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به بوودجه‌ی فیدراڵی، شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم، دۆسیەی نه‌وت و به‌شداریكردنی هه‌رێمی كوردستان له پابه‌ندبوونی عیراق به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو، پابه‌ندبوونی هه‌رێم به راده‌ستكردنی نه‌وت بۆ پاڵپشتی بوودجه‌ی فیدراڵی و زامنكردنی شایسته‌ی دارایی و بوودجه‌ی هه‌رێم و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، باسیان له‌باره‌وه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها خالید شوانی ووتی "ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌وه هه‌یه بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی بۆ سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لدا بێت".