TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا كۆبونەوە

Navas Jan
Admin
📅 11 Ocak 2023 22:49

پەیامی کورد... شاندی هەرێمی کوردستان و بەغدا كۆبونەوە

كۆبونەوەیەكی تەكنیكی فراوان لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و شاندی حكومەتی هەرێم لەشاری بەغدا ئەنجامدرا

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیاندراوێكدا ڕایگەیاند: كۆبونەوەیەكی تەكنیكی نێوان حكومەتی فیدراڵ و شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عیراق ساز كراوە كە جێگرانی سەرۆك وەزیران و وەزیرانی حكومەتی عیراق و بەرپرسانی باڵا تیایدا ئامادەبون و لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵ بۆ ساڵی 2023 كراوە و جەختكراوەتەوە لەسەر خێرا تەواوكردنی بۆئەوەی پلانە ستراتیژیەكان و بەرنامە و پرۆژەكان لە بواری خزمەتگوزاری و ئابوری و وەبەرهێنان و بوارەكانی دیكە جێبەجێ بكرێن.

ئەوەش خراوەتەڕوو: لە كۆبونەوەكەدا ژمارەیەك لەو پرسانەی كە بەغداو هەولێر لەسەری ناكۆكن خرانەونەتە بەر باس و لێكۆڵینەوە بەتایبەتی ئەوەی كە پەیوەستە بەیاسای نەوت و غازو تەئكید كراوەتەوە لەسەر چارەسەركردنی بەپیێ دەستور.

Paylas: