TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

سارا
Yazar
📅 07 Şubat 2020 19:24

پەیامی کورد     ...    بڕیارە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی شاندێك سەردانی بەغداد بكات و پرسی شایستە داراییەكانی جوتیاران تەوەرێكی سەرەكی كۆبوونەوە و دیدارەكانی شاندەكە دەبێت.
حسێن حەمە كەریم ووتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ڕایگەیاند، ڕۆژی یەك شەممە 8ی شوبات، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە سەرۆكایەتی شاندێكی حكومەتی هەرێم، كە پێكهاتوون لە خالید شوانی، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و چەند بەڕێوبەرێكی پەیوەندار سەردانی بەغداد دەكات.
ووتیشی، شاندەكە لەگەڵ وەزیرانی بازرگانی، كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی عیراق كۆدەبنەوە تایبەت بە شایستە داراییەكانی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد تایبەت بە كشتوكاڵ و ئاو.

Paylas: