TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندەکەی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆشکی سەلام یان کرد

سارا
Yazar
📅 20 Nisan 2020 21:27

پەیامی کورد     ...    شاندەکەی هەرێمی کوردستان سەردانی کۆشکی سەلام یان کرد .

ئه‌مڕۆ 20-4-2020 به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، پێشوازیكرد له‌ شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری
له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار، جه‌ختی له‌ ڕاوێژ و هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌موو لایه‌ن و هێزه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، به‌جۆرێك نوێنه‌رایه‌تی گشت پێكهاته‌كانی عیراق بكات و توانای جێبه‌جێكردنی خواسته‌ ره‌واكانی هه‌بێت و چاكسازی پێویست بهێنێته‌ كایه‌وه‌.
له‌دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌گرنگی پابه‌ندبون به‌ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان كرد، له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك بۆ پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و گه‌یشتن به‌ دید و بۆچونێكی هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنی ئاسته‌نگه‌كان و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ پێویسته‌كان و پاراستنی مافی گشت گه‌لانی عیراق.
له‌لای خۆیانه‌وه‌ شاندی هه‌رێم، جه‌ختیان له‌ لێكگه‌یشتنی هاوبه‌ش كرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌باره‌ی سه‌رجه‌م پرسه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی هاریكاری و كاری هاوبه‌ش له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا عیراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا، باس له‌ چۆنێتی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش كرا.

Paylas: