TR KU SO
FB X
Kurdistan

شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت

Navas Jan
Admin
📅 27 Kasım 2023 14:44

پەیامی کورد... شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت


شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وت بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆببنه‌وه‌.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 27ی تشرینی دووه‌می 2023، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و خالید هادی چاوشلی، راوێژکار لە ئەنجومەنی وەزیران بەرەو شاری بەغد بەڕێکەوتن".

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە: "بڕیارە شاندەکە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆببنەوە، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە گرنگترین تەوەرەکانی کۆبونەوەکە دەبن".

ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشتر رایگەیاندبوو: "گفتوگۆمان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، زیاتر لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئێمە لەژێر رێنماییەکانی سەرۆکی حکومەت هەوڵدەدەین شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان بپارێزین".

سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، وتی: "بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو، سەردانی بەغدا بکەین و کۆبوونەوەیەکی دیکە لەو بارەوە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی بکەین".

Paylas: