Kurdistan
شاندێکی پارتی سەردانی بەغدا دەکات
پەیامی کورد … شاندێکی پارتی سەردانی بەغدا دەکات
وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كریزی لایه‌نه كوردییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌نگاوی پێویستی ناوه، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ئه‌مڕۆش شاندێكی دیكه‌ی پارتی له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانیكردنی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.
مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له لیدوانێكدا راگەیاندووه: "لەچوارچێوەی گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان، ئەمڕۆ شاندێكی پارتی سەردانی بەغدا دەكات".
ئاشكراشیكرد: "تەوەری سەرەكی گفتوگۆكانی شاندی پارتی، تاتوێكردنی پەیوەندییەكانە لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەكان و حكومەتی عێراق".